بەرشلۆنە سێ هێرشبەرە بێسوودەکە دەفرۆشێت

یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاری کردووە، لە میرکاتۆی هاوینی 2022 دەستبەرداری سیان لە هێرشبەرانی پێکهاتەی چاڤی ببێت.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەو بارەیەوە نووسیویەتی، مێمفس دیپای لە پێکهاتەکانی چاڤی هێرناندێز-دا ڕۆڵی لاوەکی هەبووە، ئەو ئامانجەی نەپێکاوە کە بۆی دیاریکراوە، بۆیە لە میرکاتۆی هاوینی 2022 بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەفرۆشرێت.

بەهۆی زۆری هێرشبەرانەوە، خوان لاپۆرتا و هاوکارانی بڕیاریانداوە بەهەمانشێوە مارتن برەیزوایتی دانیمارکی بفرۆشن، هەروەها بۆندی لوک دی یۆنگی هۆڵەندی لە خواستنەوە بۆ هەمیشەیی ناگۆڕن، واتا ئەو دوو هێرشبەرەش دەفرۆشن، کە ئەوەش دەرفەتێکە بۆ گەڕاندنەوەی بەشێک لە داهاتی یانە و بەکارخستنەوەی لە یاریزانی نوێدا.

چاڤی هێرناندێز، ڕاهێنەری یانەی بەرشلۆنە لەم وەرزەدا زیاتر پشتی بە تواناکانی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ و فیران تۆرێس و ئاداما تراوری بەستووە، سیانەی ناوبراو باشترین ئاستیان پێشکەشکردووە.

بابەتی پێشتر

بایرن میونشن لەبارەی هالاندەوە بڕیاری کۆتایی دا

بابەتی دواتر

بەهۆی ئەبرامۆڤیچەوە بۆندی خەونەکانی چێڵسی شکستیهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share