یونایتد دەگەڕێتەوە سەر خەونە کۆنەکە

مانچستەر یونایتد لە میرکاتۆی هاوینی 2022، جارێکی دیکە هەوڵەکانی بە ئاراستەی واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ هاری کەین دەستپێدەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، داهاتووی ئیدینسۆن کاڤانی و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاشکرانییە، بەڕێوەبەرانی یونایتد بیریان لە کڕینی هێرشبەرێکی گەورە کردووەتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش هاری کەین-یان دەستنیشانکردووە.

کەین دوو وەرزی دیکە بۆندەکەی لەگەڵ “سپێرز” کۆتاییدێت و تێچووی گواستنەوەی 100 ملیۆن پاوەندە، بەڕێوەبەرانی یانە سوورەکە پێیانوایە سەرکەوتوودەبن لە واژووکردنی گرێبەستەکە و لەهەمان کاتدا، دەستبەرداری خەونی کڕینی ئێرلینگ هالاند بوون، بەتایبەت دوای ئەوەی بۆیاندەرکەوتووە یانەکانی مان سیتی و ڕیاڵ مەدرید لەپێشن بۆ واژووکردنی گرێبەستەکەی بە زیاتر لە 100 ملیۆن پاوەند.

کەین لەم وەرزەدا 21 گۆڵی لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان بۆ تۆتنهام تۆمارکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هانده‌رانی ڕیاڵ داوای پۆچتینۆ و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆنی پۆرتوگال ده‌که‌ن

دوای دۆڕاندنی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌رانبه‌ر شاختاری ئۆکرانی، هانده‌رانی یانه زه‌به‌لاحه‌که‌‌ له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ گوشاری توندیان دروستکردووه‌ و…
Total
0
Share