بانكی رافیدەین رایدەگەیەنێت، دۆلار بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق دەدرێتە ئەو كەسانەی گەشت دەكەن و رێوڕەسمی عومرە ئەنجامدەدەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكەكە تێیدا هاتووە، بڕیاردراوە لە فڕۆكەخانەكان ئەو كەسانەی گەشت دەكەن 100 دۆلاریان بە 132 هەزار دینار پێبدرێت و دەتوانن تاوەكو 7 هەزار دۆلار وەربگرن.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ئەو كەسانەی رێوڕەسمی عومرە ئەنجامدەدەن لە فڕۆكەخانەكان بە هەمان نرخ دۆلاریان پێدەدرێت و دەتوانن تاوەكو سێ هەزار دۆلار سوودمەندبن.