لە سلێمانی پێدانی 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەستیپێكرد

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە ئەمڕۆوە بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراق لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پڕۆسەی گۆڕینەوەی دیناری عێراقی بۆ دۆلار دەستیپێكرد.

بەپێی راگەیەندراوێكی فڕۆكەخانەكە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لە ئەمڕۆوە نووسینگەی بانكی بازرگانی (RT Bank)‌ بە نرخی فەرمیی بانكی ناوەندیی عێراقی لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ‌سلێمانی پڕۆسەی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار)ی دەستپێكرد.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانی بەگەڕخستنی سیستمەكانی نووسینگەی بانكی بازرگانی (RT Bank) بەپێی ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی بۆ گەشتیارانی تەمەن سەرووی 18 ساڵ, بە نرخی فەرمیی گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) دەستپێدەكات بەپێی ڕێنماییەكان بۆ هەر گەشتیارێك رێگاپێدراوە ‌تەنها یەكجار لە مانگێكدا سوود لەم بڕیارە وەربگرێت بە ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە:-

1.پێویستە گەشتیار هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بێت.

2.پێویستە گەشتیار (تكت و بەڵگەنامەكان)ی تایبەت بە گەشتكردنی پێبێت و دوایی تەواوكردنی ڕێكارەكانی تایبەت بە گەشتكردن (چێكین)و وەرگرتنی بۆردینگ كارت و(لێدانی مۆری ڕۆیشتوو لە پاسپۆرت)ەكەی لە دوا وێستگەی فڕۆكەخانە لە هۆڵی ترانزێتی تێرمیناڵ پارە گۆڕینەوەكەی بۆ ئەنجامدەدرێت.

3. دیاریكردنی بڕی گۆڕینەوەكان بە گەڕانەوە بۆ ڕێنماییەكانی بانكی ناوەندیی عێراقی دەبێت، كە لەلایەن نووسینگەی بانكەكانی ڕێگەپێدراو لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی‌ جێبەجێدەكرێت.

4- بەپێی ڕێنماییە گومرگییەكان گەشتیارانی تەمەن سەرووی 18 ساڵ رێگەپێدراون تا بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمریكی و 200 دوو سەد هەزار دیناری عێراقی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە.

بۆ ئەو مەبەستە پێویستە گەشتیار ڕەچاوی ئەم ڕێنماییە بكەن و دوای پارە گۆڕینەوەی (دینار بۆ دۆلار) لەناو فڕۆكەخانەدا، بە هیچ شێوەیەك نابێت لە بڕەكانی رێگاپێدراوی ڕێنماییەكان زیاتری پێبێت، بە پێچەوانەوە رێگای پێنادرێت لەو بڕانەی كە رێگاپێدراوە زیاتر بباتەوە دەرەوە.

5. ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت ئاڵوگۆڕی دراو بكەن پێویستە 4 كاتژمێر پێش ئەنجامدانی گەشتەكەیان لە تێڕمیناڵی فڕۆكەخانە ئامادەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ وەزارەتی دارایی: 120 ملیاری داهاتی نانەوتی بۆ بەغداد بنێرە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و پاش کۆبوونەوەکە، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. دەقی راگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی بڕگەکانی…
زیاتر ببینە

ئایە عەلی پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی بەدەستهێنا

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رانیە بڵاویکردەوە، ”ئایە عەلی ئەبوبەکر توانیویەتی بە کۆنمرەی 100 پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی هەرێم لە تاقیکردنەوەکانی…
Total
0
Share