حزبەكەی مالكی: سەدر تاكلایەنانە عێراق بەڕێوەدەبات و كازمی نابێتەوە بە سەرۆك وەزیران

هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بەسەرۆكایەتیی نوری مالكی دەڵێت، سەدر تاكلایەنانە عێراق بەڕێوەدەبات و كازمی چانسی بوونەوە بە سەرۆك وەزیرانی نییە.

گاتع ڕكابی یەكێكە لە سەركردەكانی دەوڵەتی یاسا، ئەمڕۆ شەممە لێدوانی بۆ میدیای عێراقی داوە و ڕایگەیاندووە، كازمی چانسی ئەوەی نییە دووبارە ببێت بە سەرۆك وەزیران و ئەوە هەڵوێستی زۆربەی لایەنەكانە، هۆكارەكەش پەیوەستە بە چۆنێتیی بەڕێوەبردنی دۆسیە گرنگەكانی ئاسایش و ئابوری.

بەپێی وتەی سەركردەكەی دەوڵەتی یاسا، كازمی سەركەوتوو نەبووە چونكە چەندین نەنگی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا دەركەوتوون و پێشێلكاری دەكرێتەسەر جومگەكانی دەوڵەت و وڵات لەلایەن یەك لایەنەوە كە خەڵك دەیناسن بەڕێوەدەبرێت، وەك ئاماژەیەك بۆ موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر.

ڕكابی وتیشی، “ئێستا دەوڵەت بە فەیسبووك بەڕێوەدەبرێت نەك ئەوەی لە ڕاستیدا دەگوزەرێت، بۆیە دۆخەكە پێویستی بە پێداچوونەوەی دۆسیەكانە بەتایبەت ئابوری و ئەو بارگرانییانەی ڕووبەڕووی بوونەتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق بڵاوكرایەوە

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوە و جەختدەكەنەوە، به‌رده‌وامیی حاڵه‌تەكانی پشێووی سیاسی كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر هه‌وڵه‌ نیشتمانییه‌كان بۆ چه‌سپاندنی…
Total
0
Share