ئەمریكا كارئاسانییەك بۆ عێراق دەكات

ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رێگە بە عێراق دەدات تێچووی كارەبای ئێران لەڕێی بانكە ناعێراقییەكانەوە خەرج بكات.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە رایگەیاند، ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە رۆژی سێشەممە واژووی لەسەر لێخۆشبوونێكی نوێی پەیوەست بە ئاسایشی نەتەوەیی كرد كە رێگەدەدات بە عێراق تێچووی كارەبای ئێران بدات و بە یەكەمجار پارەكە لە ئەژماری بانكیی ناعێراقیدا دابنێت.

بەرپرسەكە ئەوەشی وت، “ویلایەتە یەكگرتووەكان هیواخوازە لێخۆشبوونەكە كە 120 رۆژ دەخایەنێت، ببێتەهۆی كەمبوونەوەی فشارەكانی ئێران لەسەر عێراق، لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو پارانەی كە دەكرا پێشتر لە ئەژماری سنوورداردا تەنها لە عێراق دابنرێت”.

پێشتر حكومەتی عێراق داوای لە واشنتن كرد چارەسەری كێشەی شایستە داراییەكانی ئێران بكات، لەپای هەناردەكانی لە غاز و كارەبا بۆ عێراق.

تائێستا ژمارەی فەرمیی پارە بلۆككراوەكانی ئێران لە دەرەوە نازانرێت، بەڵام ژمارەی نافەرمی ئاماژە دەدەن بۆ بوونی نزیكەی 50 ملیار دۆلار لە هەریەك لە چین، عێراق، ژاپۆن و كۆریای باشوور، كە ناتوانرێت حەواڵەی ئێران بكرێن بەهۆی سزاكانەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شیروان میرزا: پێش سێشەممە هەناردەی نەوت دەستپێبکات مووچە دەنێردرێت

ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر تاوەکو پێش رۆژی سێشەممە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستپێبکاتەوە، مووچەی مانگی شەش…
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: میدیاكانی یه‌كێتی پابه‌ندی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن بوون

لێپرسراوی بۆردی راگه‌یاندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند، ئێمە هه‌میشه‌ ده‌مانوت جیاكاریی له‌نێوان ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ” ناوچه‌ی…
Total
0
Share