کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە.
پێشبینییەکانی کەشناسی دەڵێت، “ئەمڕۆ چوارشەممە کەش سارد و نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا”.
پلەکانی گەرما نزیکدەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
هەروەها سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، ناوچە سنووریەکان و شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنووریەکان لە بەیانی زوودا.
هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک نزمدەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .