لە ئەمڕۆوە کارتی مۆبایل هەرزان بوو

بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق سەرجەم کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی پابەندکران بە کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل بڕیارەکە کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستانیشی گرتەوە، لەوبارەیەوە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن ئاشکرایانکرد لە ئەمڕۆوە بەو نرخە کەمکراوەیە کارت دەفرۆشن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا ئاسیا فۆن کە یەکێکە لە بریکارە سەرەکییەکانی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند، “ئێمە نرخمان کەمکردووەتەوە و ئەو زیادەیەی پێشوو لەسەر کارتەکان دانرابوو هەڵگیراوە”.

بەپێی بریکارەکەی ئاسیاسێڵ، “پێشتر باجەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دانراوە و ئێستا کە بڕیاری لابردنی دراوە ئێمەش پابەندیین بە بڕیارەکەوە، کارتی پێنج هەزاری بە پێنج هەزار و 10 هەزاری بە 10 هەزار دینار دەفرۆشین و هەموو جۆرەکانی دیکەش بەوشێوەیە”.

هەروەها فاستپەی بڵاویکردووەتەوە کە کارتەکانی مۆبایل بە هەموو جۆرەکانییەوە نرخەکانیان کەمکراوەتەوە و ئەو بڕە زیادەیەی لەسەریان دانرابوو هەڵگیراوە.

بڕیارەکەی وەزارەتی پەیوەندییەکانی عێراق باس لەوەدەکات، پێشتر بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و کورتهێنانی بودجەی عێراق باجی سەر کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن زیادکرا، بەوەش نرخی کارتی مۆبایل گرانکرا، بەڵام ئێستا کە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و بودجەی عێراقیش باشتربووە باجی سەر کۆمپانیاکان هەڵدەگیرێت و پێویستە سەرجەم کۆمپانیاکان نرخی کارت کەمبکەنەوە.

بابەتی پێشتر

كەسێك بە تۆمەتی فێڵكردن دەستگیركرا

بابەتی دواتر

روونكردنەوە لەبارەی گرفتی كارەبای چەند گەڕەكێكی سلێمانی دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە

سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت، “دڵمان لەگەڵ خێزان و كەسوكاری قوربانییانی ڕووداوە دڵتەزێنەكەی ئەمشەوی سلێمانییە و هاوسۆزیی خانەوادە…
Total
0
Share