ژن و پیاوێک بەهۆی گازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا

لە ناحیەی قەسرێی سەر بە قەزای چۆمان، دوو هاوسەر کە لە میوانی بوون بەهۆی غازی زۆپاوە گیانیان لەدەستدا.

بەپێی گێرانەوەی دانیشتووانی ناوچەکە، ئەو ژن و پیاوە بەساڵاچوو بوون و خەڵکی دۆڵی خانەقابوون لە سنووری ناحیەی وەرتێ، رۆژی رابردوو بە میوانی چوونەتە ماڵی کچەکەیان لە ناحیەی قەسرێ.

ئەو دوو هاوسەرە لە ژوورێکدا بوون، دوای ئەوەی بۆ رۆژی دواتر لەلایەن کەسوکاریانەوە پێیاندەزانرێت، گیانیان لەدەستداوە و هۆکارەکەشی غازی ئەو زۆپایە بووە کە لە ژوورەکەیاندا لە کاتی خەوتنەکەیاندا بووە و ئۆکسجین لە ژوورەکەدا نەماوە.

بابەتی پێشتر

واشنتۆن داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات زۆر بەپەلە ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن

بابەتی دواتر

فڕۆکەخانەی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گەشتیاران دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ماوەی زانکۆلاین درێژکرایەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی کارابوونی زانکۆلاینی بۆ ماوەی پێنج رۆژی دیکە درێژکردەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵا…
Total
0
Share