واشنتۆن داوا لە هاوڵاتییەکانی دەکات زۆر بەپەلە ئەم وڵاتە بەجێبهێڵن

ئەمریکا ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی دەکات دەستبەجێ روسیا بەجێبهێڵن بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و بەهۆی ئەوەی مەترسیی هەیە لەلایەن دەزگای جێبەجێکردنی یاسای روسیاوە دەستگیربکرێن بەبێ بۆ یان هەراسانبکرێن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مۆسکۆ رایگەیاندووە، “ئەو هاووڵاتییە ئەمریکییانەی لە روسیا نیشتەجێن یان گەشتدەکەن بۆ روسیا، پێویستە دەستبەجێ بڕۆن، پێویستە وریایی زیاتریان هەبێت بەهۆی ئەگەری دەستگیرکردنی نایاسایی و بێ بەڵگە”.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، باڵیۆزخانەکە بە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەڵێت، “گەشت بۆ روسیا مەکەن”.

ئەمریکا زۆرجار ئامۆژگاریی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی دەکات کە روسیا بەجێبهێڵن، دوایین هۆشداریی گشتی لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوودا بوو.

باڵیۆزخانە دەڵێت، “خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی روسیا هاوڵاتییانی ئەمریکییان بە تۆمەتی بێ بنەما دەستگیرکردووە، روسیا هاوڵاتییانی ئەمریکیی لە وڵاتەکەی کردووەتە ئامانج، بە تاوانی بێ بنەما دەستگیر دەکرێن و هەراسان دەکرێن، هەروەها لە دادگایی نهێنی یان بەبێ ئەوەی بەڵگەی باوەڕپێکراویان هەبێت، سزای یاساییان لە دژیان دەرکردووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیندزی گراهام لەبارەی بە رێککەوتنەکەی هەسەدە و حکومەتی سوریا: نیگەرانی و پرسیارم هەیە

سیناتۆرێکی کۆمارییەکان، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە رێککەوتنە نوێیەکەی نێوان هەسەدە و حکومەتی سوریا دەربڕی و ئاماژەی بەوەکرد کە…
زیاتر ببینە

میدیاکانی ئێران: رۆژی یەکشەممە خولی چوارەمی دانوستانەکانی واشنتن و تاران دەستپێدەکات

میدیاکانی ئێران لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاشکرایانکرد، رۆژی یەکشەممە، خولی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان واشنتن و تاران لە مەسقەت،…
Total
0
Share