زیاتر لە ‘600 منداڵی چەكدارانی بیانیی داعش’ لە كامپەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن

توێژینەوەیەك دەریخستووە، زیاتر لە 600 منداڵی داعشە ئەوروپییەكان كە یەك لەسەر سێیان فەڕەنسی بوون لە كامپەكانی ژێر دەسەڵاتی كورد لە باشووری سوریا دەستبەسەرن.

دوو توێژەری بەلجیكی هەستاون بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەبارەی ژمارەی منداڵانی ئەو چەكدارانەی داعش كە بە ڕەگەز ئەوروپین و لە كامپەكانی ژیر دەسەڵاتی كورد لە ڕۆژئاوای كوردستان دەستبەسەرن، دەركەوتووە ژمارەیان زیاترە لە 600 منداڵ.

هەردوو توێژەر تۆما ڕینا و ڕیك كولسایت كە شارەزای كاروباری چەكدارین ئاماژەیان بەوەكردووە، “610 بۆ 680 منداڵ كە هاوڵاتیی یەكێتیی ئەوروپان لەگەڵ دایكیاندا دەستبەسەرن لە هەردوو كەمپی ڕۆژ و هۆل لە باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا”.

ئەوەشیان ئاشكراكردووە، “ئەو منداڵانە لەگەڵ دایكیاندا لە ساڵی 2019ەوە دەستبەسەر كراون، كە زۆربەی دایكەكان لەڕیزی چەكدارانی داعش بوون”.

هەردوو توێژەرە بەلجیكییەكە هۆشدارییان داوە لەوەی گەر بێت و ئەو منداڵانە نەگەڕێندرێنەوە وڵاتەكانی خۆیان هاوشێوەی “بۆمبێكی تەوقیتكراو”ن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بۆ ماوەی دوو ساڵ دزیان لە فرۆشگایەک کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، دوو تۆمــەتبار دەستگیرکراون کـە سێ ساڵە بــە بــەردەوامی دزیــان لـــەفرۆشگـای خوێــندنگـایەكی ناو رانیە کـردووە.…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: پێویستە بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبووەوە بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش داوادەكات بەغداد بەردەوامبێت لە ناردنی 200 ملیاردینارەکە. بەپێی ڕاگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش، لە…
Total
0
Share