خشتەی كاركردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی گۆڕدرا و لە ئەمڕۆوە پەیڕەودەكرێت.
راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە خاوه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی ناوشاری سلێمانیی ئاگاداركردەوە له ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وە رۆژانە كاتژمێر 4 – 5ـی ئێوارە كار به موه‌لیده‌كانیان بكه‌ن.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای سلێمانی دەڵێت، پێویستە موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان لەو كاتانەدا كاره‌با بده‌ن به هاوڵاتییان كه پێشتر داواكرابوو له‌و كاتانه‌دا كارنه‌كه‌ن، بۆیە پێویسته سه‌رجه‌م موه‌لیده‌كان پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره بن.