رەوەند مەلا مەحمود: هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئامانج لێی تێكدانی ئارامیی كوردستانە

رەوەند مەلا مەحمود بەرپرسی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، هێرشەكەی سەر فڕۆكەخانەی عەربەت ئامانج لێی تێكدانی ئارامیی كوردستانە و دەشڵێت، “لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و ناكرێت كەسانی جاسووس شوێنی هێزە ئەمنییەكان بۆ نەیارەكانی كوردستان دیاریبكەن”.

راشیگەیاند، ئەو روویدا كارەساتێكی زۆر ناخۆشبووە و بە ئاشكراپێشێلی وڵاتەكەمان كراوە و داوا لە حكومەتی عێراقی دەكەین سنووری وڵاتەكەمان بپارێزێت.

ئاشكراشیكرد، ناكرێت هێزێكی وەك دژەتیرۆر كە بەردەوام ئەركیان پاراستنی سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بووە بكرێنە ئامانج و بەڵێن دەدەین خوێنی شەهیدەكانمان بە فیڕۆناچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆكی هەرێم داوا دەكات تاوانبارانی ڕوداوەكەی فەرحاتییە بە سزا بگەیەندرێن

نێچیرڤان بارزانی سەركۆنەی ڕوداوەكەی فەرحاتییەی پارێزگای سەڵاحەدین دەكات، هاوخەمی خۆشی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەربڕی. لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمڕۆ یەكشەممە…
Total
0
Share