لە سنووری ناحیەی گەڵاڵە ئاگركەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران رایدەگەیەنێت، ئاگر لە سنووری ناحیەی گەڵاڵەی سەر بە قەزای چۆمان كەوتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،

بەهۆكارێكی نادیار ئاگر لە سنووری ناحیەی گەڵاڵەی سەر بە قەزای چۆمان كەوتەوە.

هەر لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوای ئاگاداركردنەوەی تیمەكان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا، رووداوەكەش هیچ زیانێكیی گیانی نەبووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات

کۆماندۆی کوردستان خزمەتگوزاریی پزیشکی پێشکەشی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن دەکات. فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ڕایگەیاند، لەژێر دروشمی “لە…
Total
0
Share