لە سلێمانی نۆ تۆمەتبار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، نۆ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو.

لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی سلێمانی ئاشکرایکرد، نۆ تۆمەتبار کە لە چەند گەڕەکێکی سلێمانی ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازیان دزیبوو دەستگیرکران.

ئاماژە بەوەکراوە، چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمارکردووە کە بوتڵی غازەکانیان دزراوە، دوای بەدواداچوونەکان تۆمەتبارەکان دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر ژمارەیەکی زۆر بوتڵی غازدا.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان دانیانناوە بە تاوانەکانیاندا کە لە گەڕەکەکانی سەرچنار، كانی‌ كورده‌و كانی‌ سپیكه‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌  بوتڵی‌ غازیان دزیوه‌.

پۆلیسی سلێمانی داوا لە هاوڵاتییانی ئەو گەڕەکانە دەکات کە غازیان لێدزراوە سەردانی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ رۆژئاوا بكه‌ن بەمەبەستی تۆماركردنی سكاڵا.

ناسنامەی تۆمەتبارەکان بەمجۆرەیە، (م، أ، خ  – م، ع، ك – م، م، ح – ر، ع – أ، ع، م – چ، ك، أ – ه، ص، ح – م، د، م – ز، ك، م) كه‌ سەرجەمیان به‌ڕه‌گه‌زنامه‌ كوردن و بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ بەشەنەوتی دیكە دەدرێت بە هاوڵاتییانی كەركوك

بابەتی دواتر

وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. دوو تۆمەتبار دەستگیركران

مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە دەستكاری ماوەی بەسەرچوونی چەند كارتۆنێك خورمایان كردبوو. سەركەوت ئەحمەد،…
Total
0
Share