سبەی یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بەرەو سعودیە بەرێدەكەون كە ژمارەیان 690 حاجییە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت سبەینێ یەكەم كاروانی حاجیانی كوردستان بە رێگای وشكانی بەرەو سعودیە بەرێدەكەون كە ژمارەیان 690 حاجییە.

بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان ئاگاداری سەرجەم ئەو كەسانە دەكاتەوە كە بە رێگەی وشكانییەوە گەشتدەكەن پەیوەندیی بە خاوەن كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بكەن بە مەبەستی هەماهەنگی و دانەبڕان لە كاروانەكانیان لە وادەی دیاریكراوی خۆیاندا چونكە وا بڕیارە حاجیانی هەولێر و دهۆك بەر لە كاتژمێر 6:30 ی بەیانی لە دەروازەی پردێیەوە بچنە ناو كەركوك و حاجیانی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیانیش لە هەمانكاتدا لە رێگەی چیمەنەوە بگەنە كەركوك.

هەر لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئاگاداری كەسوكاری حاجیان دەكاتەوە كە لە شوێنەكانی خۆیان ماڵئاوایی لە حاجییەكانی خۆیان بكەن چونكە بە هیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادرێت بە ئۆتۆمبێلی خۆیان یاوەری كاروانی حاجیان ببن و هەموو پاسەكان بەیەك كاروان بچنە ناو كەركوك و لەوێیەوە بەرەو سعودیەوە بەرێدەكەون بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

سەبارەت بە گەشتی ئاسمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج وعومرە ئاشكراشیكرد، رۆژی 12ی ئەم مانگە یەكەم كاروانی حاجیان بە رێگەی ئاسمانی لە رێگەی فرۆكەخانەكانی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانییەوە بەرەو سعودیە گەشتدەكەن.

شایانی باسە وەزارەتی ئەوقاف وكاروباری ئایینی / بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان لە رێگەی تیمێكەوە یاوەری حاجیان دەبێت بە رێگەی وشكانی تاوەكو دەگەنە دەروازەی عەرعەر و لەوێش لە لایەن نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەوە هەموو ئامادەكارییەك بۆ پێشوازیكردن لە حاجیان كراوە تاوەكو حاجیان بە كەمترین كات بچنە ناو خاكی سعودیەوە و هەر لە دەروازەی سعودیشەوە لە رێگەی تیمێكی بەرێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرە پێشوازی لە حاجیانی كوردستان دەكرێت.

بابەتی پێشتر

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی: سوورین لەسەر تەرخانكردنی 10%ی پشكی بودجە بۆ پاشەكەوتی مووچە

بابەتی دواتر

فراكسیۆنە كوردییەكان نەگەیشتنە رێككەوتن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، گیانلەدەستدانی چوار شاخەوانەكەی سنووری قەرەداغ خەمێكی قووڵە و لەدڵەوە نیگەرانیكردم،…
زیاتر ببینە

رێگای دوو “مەرز” داخرا

هاوڵاتییانی پێنجوێن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای كەمكردنەوەی نرخی سووتەمەنی دەكەن. پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە پێنجوێن رایگەیاند، هاوڵاتییانی…
Total
0
Share