بە تۆمەتی تەقەکردن کەسێک دەستگیرکرا

بە تۆمەتی تەقەکردن لە کەسێک لە سەیدسادق تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە تەقەی لێكراوە، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی پۆلیس بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت، دەستیشبگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە كە بەتۆمەتبار بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ ، ع ، ف ) بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یوئێن لەسەر دۆسییەی خۆسوتاندنی هاوڵاتییە ڕۆژهەڵاتییەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ڕوداوی خۆسوتاندنی هاوڵاتییەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایگەیاند، “بە دەم پەنابەرەکەوە چووین و بە…
Total
0
Share