وەزارەتی کارەبا: هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت لە وەڵامدانەوەی پەیوەندیی هاوڵاتییان سزادەدرێت

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی ئاگاداردەکاتەوە کە چاودێریی ژمارە تەلەفۆنەکانی خزمەتگوزاریی چاککردنەوەی کارەبا بکەن و دەڵێت، “هەر فەرمانبەرێک کەمتەرخەمبێت سزادەدرێت”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا دەڵێت، “داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان دەکەین، چاودێری و بەدواداچوونی ژمارە تەلەفۆنەكانی خزمەتگوزاریی هاوڵاتییان لە بەش و بنكە و فەرمانگەكانیان بكەن”.

ئاماژەی بەوەکردووە، “هاوڵاتییان تێبینی و سكاڵایان كردووە سەبارەت بە وەڵامنەدانەوەی پەیوەندییەكانیان بەپێی پێویست”، وەزارەت جەختدەکاتەوە، “هەر فەرمانبەرێك لە پێشكەشكردنی ئەم خزمەتگوزارییە گرنگە كەمتەرخەم بێت رووبەرووی سزای یاسایی دەبێتەوە”.

ژمارە تەلەفۆنەکانی وەزارەتی کارەبا بۆ خزمەتگوزاریی چاککردنەوە پەیوەستە بە هەر کێشەیەک کە لە پێوەری زیرەکی ماڵاندا دروست ببێت بۆئەوەی لە ماوەیەکی کەمدا لەلایەن تیمەکانەوە چارەسەربکرێت.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“دەترسین بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێندرێت”
فەهمی بورهان: داوادەكەین سەرژمێری لە ناوچە كوردستانییەكان دوابخرێت

سەرۆکی دەستەی گشتیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان داوادەكات سەرژمێریی لە ناوچەكانی ماددەی 140 دوابخرێت، تا ئەوكاتەی…
Total
0
Share