وەزارەتی خوێندنی باڵا: بەشی زیرەکیی دەستکرد لە چەند زانکۆیەک کراوەتەوە و خواستی زۆری لەسەرە

وەزارەتی خوێندنی باڵا

بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، “بەشی زیرەکیی دەستکرد لە چەند زانکۆیەک کراوەتەوە و خواستی زۆری لەسەرە”.

خەتاب شێخانی، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ساڵانە بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان خواستێکی زۆریان لەسەرە لەلایەن دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەییەوە و دوای ئەوانیش کۆلێژ و بەشەکانی ئەندازیاری.

باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ بەشی زیرەکیی دەستکرد لە چەند زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان کراوەتەوە و خواستێکی زۆری لەسەرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی تەرزەبارین هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران داوا لە هاوڵاتییانی سنوورەکە دەکات وەک ئامادەکاریی بۆ هاتنی شەپۆلێکی تەرزەبارین ئۆتۆمبێلەکانیان دابپۆشن. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share