بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی چاویكەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی، سەرۆكی تەریقەتی عەلییەی قادری كەسنەزانی لە جیهان.

لە دیدارێكدا قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان نەتەوە و پێكهاتەكان گفتوگۆی لەبارەوەكرا و جەخت لە پاراستنی فرەڕەنگی و كەلتووری یەكترقبووڵكردن كرایەوە وەك یەكێك لە تایبەتمەندییە مێژووییەكانی كۆمەڵگەكەمان.

سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی شێخانی تەریقەت كرد لە مێژووی كوردستان و هەوڵەكانیان لەپێناو چاكەی گشتی و گەشەپێدانی بیری میانڕەوی لە كۆمەڵگەدا.

وتیشی، “دەبێت هەموومان بە رۆحێكی كوردانە و مرۆڤدۆستانەوە كار بۆ گەشەپێدان و پتەوتركردنی گیانی پێكەوەژیان و قبووڵكردنی جیاوازییەكان بكەین، ئەمەش خاسیەتێكی لەمێژینەی كۆمەڵگەكەمانە و شانازی پێوەدەكەین”.

بابەتی پێشتر

مووچە دەدرێت بە بەشێك لە خوێندكارانی بنەڕەتی و ئامادەیی

بابەتی دواتر

یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share