وەزارەتی پەروەردە لەبارەی خوێندكارانەوە بڕیاریدا

وەزارەتی پەروەردە ژمارەیەك بڕیار و ڕێنمایی نوێی دەركرد و بەشێك لە بڕیارەكان تایبەتن بە ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دەرەكيی خوێندكاران.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پەروەردەكان كراوە و وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە،”ئەو خوێندكارانەی بۆ ئەمساڵی خوێندن درێژە بە پڕۆسەی خوێندن دەدەن و نمرەی دەرچوون بەدەستدەهێنن، بۆ ساڵی داهاتووی خوێندنی( 2023-2024)، دەیانەوێت چاككردنی نمرە ئەنجامبدەن، نمرەی ساڵی یەكەمیان بۆ ئەژمارناكرێت و ناتوانێت جارێكی دیكە داوایبكاتەوە و تەنها نمرەی ئەو ساڵەی بۆ هەژماردەكرێت كە تاقیكردنەوەی چاككردنی تێكڕا ئەنجامدەدات و بۆ یەك ساڵ دەتوانێت چاككردنی تێكڕا ئەنجامبدات”.

لەبەشێكی دیكەی نووسراوەكەی وەزارەتدا هاتووە، “ئەو خوێندكارانەی دوو ساڵەن لە قۆناغی 12 ی ئامادەیی مافی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی دەرەكيی ڕاستەوخۆیان نییە، دەتوانن لە خوێندنگەكەی خۆی درێژە بە خوێندن بدەن، بەڵام بۆ یەك یاخود دوو بابەت دەتوانرێت خوێندكارە بۆ ماوەی دوو ساڵ تاقیكردنەوەی دەرەكی ئەنجامبدات”.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ مەدرید بە چوار گۆڵ و سێ خاڵەوە گەڕایەوە لووتکە

بابەتی دواتر

هاوژین عوسمان: پێشتر بە نووسراوی نهێنی دامەزراندن بۆ چەند شوێنێك كراوە و سلێمانی بێبەشكراوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share