زاخۆ.. رووداوێكی هاتوچۆ گیانلەدەستدان و برینداربوونی لێكەوتەوە

لە ئەنجامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل لە سنووری پارێزگای دهۆك كەسێك گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیك گوندی قادیا لە سنووری زاخۆ پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆرەكانی (تۆیۆتا كرۆلا، تۆیۆتا پیكاب) روویدا و بەهۆیەوە هاوڵاتییەكی تەمەن 55 ساڵ گیانیلەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، دوو بریندارەكە رەوانەی نەخۆشخانەی زاخۆ كراون و لەئێستادا دۆخی تەندروستییان جێگیرە، هێڵكاری تیمەكانی هاتوچۆش بۆ رووداوەكە دەستیپێكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێبوار تەها: لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ سودانی جەخت لە پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی و خزمەتكردنی هاوڵاتییانی كەركوك بەبێ جیاوازی كرایەوە

رێبوار تەها، سەرۆكی فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، فراكسیۆنی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و…
Total
0
Share