یەكێتیی مامۆستایان: زۆر بە خاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پڕۆژەیەكیان بۆ پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران ئاراستەی ئەنجومەنی ڕاژەی هەرێم كردووە كە كاری لەسەر بكرێت و رێنمایی پێویستی بۆ دەربكرێت و دەشڵێت، “زۆر بەخاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بەپلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران”.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، راگرتنی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران پێشێلكردنی یاسایە و بەدواداچوونمان بۆ بابەتی دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی مووچەخۆران لەلایەن حكومەتەوە كردووە.

راشیگەیاند، ئەنجومەنی وەزیران پڕۆژەیەكی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران خستووەتە بەردەم ئەنجومەنی ڕاژە تا بە وردیی دیراسەی ئەو پڕۆژەیە بكات و رێنمایی پێویستی لەبارەوە دەربكات، بەڵام گرفتەكە لەوەدایە زۆر بەخاوی كار لەسەر ئەو پڕۆژەیە دەكرێت كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی چاویكەوت بە شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد كەسنەزانی

بابەتی دواتر

لەبارەی بوونی دراوی ساختە لە مووچە روونكردنەوە دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share