بەپێی زانیارییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە رووداوێكی هاتوچۆ لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود لە شاری سلێمانی روویدا.
بەپێی زانیارییەكان، لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود ئۆتۆمبێلێك لە جۆری تۆیۆیتا كامری كۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری شۆفرلێت ئۆپترا و بەهۆیەوە چەند كەسێك برینداربوون.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لە رووداوەكەدا چوار كەس برینداربوون و كە رەوانەی نەخۆشخانە كراون و چارەسەری پێویستیان بۆ دەكرێت.