ڕاداری زەبەلاحەکانی “پریمەرلیگ” لەسەر ناپۆلی-یە

یانە زەبەلاحەکانی ئینگلتەرا، لە چەندین لاوە هەوڵەکانیان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ڤیکتۆر ئۆسیمینی نایجیری دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، یانەکانی مانچستەر یونایتد و چێڵسی سەرسامن بە تواناکانی ئۆسیمین و خواستیان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

بەهۆی خواستی یانە سەرمایەدارەکانەوە، نرخی هێرشبەرە ئەسمەرەکەی ناپۆلی لە 100 ملیۆن یورۆوە بۆ 115 ملیۆن زیادیکردووە، تەنانەت ئەو بەرزبوونەوەیەش ڕێگری لە بەردەوامبوونی دانوستاندنەکان نەگرتووە.

مارکا نووسیویەتی، چێڵسی کێشەی لە دابینکردنی تێچووی بۆندەکەدا نییە، بەڵام مانچستەر یونایتد ناچارە دوای فرۆشتنی چەندینێکی وەک هاری ماگوایەر، ئارۆن وان بیساکا، ڤان دی بێک، ئانتۆنی مارسیال، ڤیکتۆر لێندلوف، هەنگاوەکان بۆ ئۆسیمین دەستپێبکات.

ئۆسیمین لەم وەرزەدا بە درێسی یانەی ناپۆلی-یەوە (21) یاریکردووە، (17) گۆڵ و چوار ئەسیستی تۆمارکردووە، تاوەکو ئێستا گۆڵکاری خولی ئیتاڵیایە و یانەکەشی لە لووتکەی ڕیزبەندیی “کالچیۆ”ی گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌بردنه‌وه‌ له‌ مایۆرکا دوو پله‌ سه‌رکه‌وت

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، له‌ چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 19ی خولی پله‌ یه‌کی ئیسپانیا، یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر…
Total
0
Share