لە سلێمانی بەردی بناغەی پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دانرا

لە رێورەسمێکدا کە بە ئامادەبوونی نوێنەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی بەڕێوەچوو بەردی بناغەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی لە شەقامی سالم دانرا.

پرۆژەی یەکتربڕی تۆفیق وەهبی دەکەوێتە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود لەبەردەم بەنزینخانەی سارا، ئەمڕۆ دووشەممە بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر لەیلا عومەر سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی و ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و نوێنەری قوباد تاڵەبانی بەردی بناغەکەی دانرا و بڕیارە لە ماوەی 405 رۆژدا تەواوبکرێت.

تێچووی پرۆژەکە 12 ملیار و 76 ملیۆن و 596 هەزار و 260 دینارە و لەلایەن کۆمپانیای تراویلکەوە جێبەجێدەکرێت، بە تەواوبوونیشی کێشەی قەرەباڵغی لەو بەشەی شەقامی مەلیک مەحمود چارەسەردەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕاپۆرتێكی لێبوردنی نێودەوڵەتی باس لە دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووسانی بادینان و ‏هەولێر دەكات

ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆرتێكی لەبارەی دەستگیركردنی خۆپیشاندەران و ‏ڕۆژنامەنووسان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بڵاوكردووەتەوە، بەشێكی ڕاپۆرتەكە ‏تایبەتە…
Total
0
Share