قوباد تاڵەبانی بۆ كەسوكاری ڕووداوەكەی چەمچەماڵ: دەبێت تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی بگات

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لەگەڵ خانەوادە و کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ كۆبووەوە و ڕایگەیاند، “تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک کەسوکاری قوربانیان لە تاوانبارەکە خۆش بن، ئەو وەک قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات”.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لەگەڵ كەسوكاری قوربانییەكانی ڕووداوەكەی ئەمڕۆی چەمچەماڵ كۆبووەتەوە كە ژمارەیەک لە پیاوماقوڵی دەڤەرەکە ئامادەبووە و ڕایگەیاندووە، “تەنانەت ئەگەر ڕۆژێک کەسوکاری قوربانیان لە تاوانبارەکە خۆش بن، ئەو وەک قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات.”

ئاماژەبەوەشكراوە، “قوباد تاڵەبانی پرسە و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادە و کەسوکاری ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەربڕی و ڕایگەیاندووە، “ئەو دۆسیەیە دۆسیەی منە و دڵنیای کردنەوە کە تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات”.

جێگری سەرۆک وەزیران داواشی لە خانەوادە و کەسوکاری قوربانیان کرد کە دان بە خۆیاندا بگرن و لەلایەن خۆیانەوە هیچ کاردانەوەیەک نەنوێنن و دڵنیاشی کردنەوە ئەگەر “تەنانەت ڕۆژێک ئێوەش لە تاوانبار خۆش بن، ئەو وەک قوباد تاڵەبانی لێی خۆش نابێت و دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات”.

جەختیشی کردەوە، لەمەودوا قبوڵی ناکەن هیچ کەس و لایەنێک لە هەر پلە و پێگەیەکدا بن داڵدەی تاوانباران بدەن و هەرجۆرە هاوکاریکردن و داڵدەدانی تاوانباران وەک بەشداریکردن لە تاوانەکە حیسابی بۆ دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەتیف نێروەیی: پێشتر پارتی بە ڕێبوار تەهایان دەوت تەنیا کلێنس کۆدەکاتەوە ئێستا دەڵێن باشترین پارێزگارە

لەتیف نێروەیی ڕایدەگەیەنێت، پارتی ئەم سێ ڕۆژە میدیا و جەماوەرەکەی شەرمەزارکردووە. لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی…
زیاتر ببینە

دوا بڕیاری هاتوچۆی هەرێم لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە ئاشكرادەكرێت

بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتاوە دەدات و جەختیشدەكاتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان بكەونە مەفرەزەكانی هاتوچۆوە دەستیان…
Total
0
Share