كۆرۆنا لە هەرێم.. ژمارەی توشبوون بەرزبووەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 411 كەسی نوێ تووشی كۆرۆنا بوون، چوار كەسیش بە هەمان هۆكار مردوون.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا لەبارەی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی پەتای كۆرۆنا، ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئازار، ڕایگەیاند، “لە هەرێمی كوردستان 411 كەسی تر توشی كۆرۆنا بوون، زۆرترین ژمارەی توشبوونیش لە پارێزگای هەولێر بووە كە 165 كەس توشبوون”.

لەبارەی مردن بە كۆرۆنا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاشكرایكردووە، “لەو ماوەیەدا چوار كەس لە هەرێمی كوردستان بە پەتای كۆرۆنا مردوون، دوو كەسیان لە هەولێر و دووانەكەی دیكەش لە سلێمانی و گەرمیان بوون.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ماوەی 24 كاتژمێردا چاكبوونەتەوە، بریتییە لە 166 كەس.

دوایین ئاماری كۆرۆنا لە هەرێم..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانی: سێ کەس بەتۆمەتی دزینی مەڕوماڵات دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک مەڕوماڵات، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد. پۆلیسی سلێمانی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی: لە ئەمساڵدا یەک ملیۆن تۆن کەرەستەی ماوەبەسەرچوو دەستیبەسەرداگیراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ئاماری سەرپێچی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستە بەسەرچووەکانی بڵاوکردەوە. لە ئامارێکدا وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی…
Total
0
Share