داوادەكرێت پڕۆژەی بەنداوی بەردەسوور بخرێتە بودجەی ئەمساڵی عێراقەوە

بەنداوی دێوانە

پەرلەمانتارێكی كورد بە فەرمی داوادەكات پڕۆژەی بەنداوی كەهرۆئاویی بەردەسوور بخرێتە نێو چێوەی بودجەی ئەمساڵی عێراق.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند، لە یاداشتێكی رەسمیدا داوایان لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق کرد، کە پرۆژەی بەنداوی كەهرۆئاویی بەردەسوور لە بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2023 داخڵ بكەن.

وتیشی، “پێشتریش وەزارەتی پلاندانانی هەرێم داوای لە حکومەتی عێراق کردبوو، کە لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا داخلی بکەن، بەڵام بەداخەوە نەکرا”.

پرۆژەی بەنداوی بەردەسوور کە دەكەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی کەلار و توانای گلدانەوەی 168 ملیۆن م3 ئاوی هەیە، دەشتوانێت 60 مێگاوات کارەبا بەرهەم بهێنێت.

ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەم پرۆژەیە ئەگەر جێبەجێ بکرێت، جگە لە بەرهەمهێنانی کارەبا، کاریگەریی گەورەی لەسەر کشتوکاڵ و ژینگەی ناوچەکەش دەبێت.

بابەتی پێشتر

زانیاریی نوێ لەبارەی ئاگرەکەی شەقامی 60 مەتری هەولێر

بابەتی دواتر

زیاتر لە كاتژمێرێك هێڵدراونەتەوە<br> پێنج رۆژنامەنووس لە دهۆك دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share