وردەکاریی دەستگیرکردنی مەلا هەڵۆ

مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید

مەلا هەڵۆ حەمە ڕەشید لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی لەبەردەم بنکەی پۆلیس ئامادەبوو و لە ئێستادا بەندکراوە.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “لەسەر سکاڵای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانی کە گوایە پێشتر ناوی پەیمانگاکەی زڕاندووە لەبەردەم بنکەی پۆلیسی بەختیاری ئامادەبووە و لە ئێستادا بە مادەی 433 بەندکراوە”.

هەڵۆ حەمە ڕەشید، کە بە مامۆستا هەڵۆ ناسراوە لە وتارێکیدا لەسەر پەیمانگای هونەرەجوانەکان ناوی پەیمانگاکەی بە شوێنکی خراپ ناوهێناوە و پاش ئەوە پەیمانگا داوایەکی لەسەر تۆمارکردووە و داواکاری گشتیش بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکردووە”.

ئەو وتارەی کە پەیمانگای هونەرەجوانەکان سکاڵای لەسەر تۆمارکردووە

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی کۆمسیۆن وردەکاریی بڕیاری تەرخانکردنی پێنج کورسیی پەرلەمان بۆ پێکهاتەکان ئاشکرادەکات

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لە عێراق رایگەیاند، لە 100 کورسی پەرلەمانی کوردستان بڕیاردراوە پێنج کورسیان بۆ پێکهاتەکان تەرخانبکرێت.…
Total
0
Share