مستەفا چاوڕەش: ئەگەر یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت ئەمەمان بەسەربهێنێت

مستەفا چاوڕەش رایگەیاند، ئەو هێرشەی کرایە سەر فڕۆکەخانەی عەربەت بەشێکە لەو پەرتەوازەییەی کە هەیە، ئەگەر ئێمە یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت ئەمەمان بەسەربهێنێت.

مستەفا چاوڕەش فەرماندەی هێزەکانی 70 ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەوەی کە کراوە هەر لایەنێک بووبێت لە خەباتی خۆمان ساردمان ناکاتەوە، ئێمە میلەتێکین هەمیشە خەباتمان بۆ ئازادی و رزگاری کردووە و هیچ دووژمنێک چۆکی پێنەداوین”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “داوا دەکەم لەم کاتەدا هەموو خەڵکی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان یەکگرتوو بن، گەر یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت ئەمەمان بەسەربهێنێت، ئەوەی کە هەیە هۆکارەکەی ئەو پەرتەوازەییەیە کە هەیە”.

مستەفا چاوڕەش ئاشکراشیکرد، “هێزەکانی دژە تیرۆر لە شەڕی دژی داعش رۆڵی گەورەیان هەبووە، لە ریزی پێشەوە بوون، شەهیدیان داوە، هەر ئەوە وایکردووە، بۆیە کراونەتە ئامانج”.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ تەرمی شەهیدانی بۆردوومانەکەی عەربەت بە خاک دەسپێردرێن

بابەتی دواتر

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share