زیاتر لە كاتژمێرێك هێڵدراونەتەوە
پێنج رۆژنامەنووس لە دهۆك دەستگیركران

تیمێكی كەناڵی سپێدە لەلایەن هێزەكانی ئاسایش لە دهۆك دەستگیردەكرێن، پاش زیاتر لە كاتژمێرێك دەستبەسەركردنیان ئازادكراون.

ئێوارەی دوێنێ هەینی تیمێکی کەناڵی ئاسمانیی سپێدە، کە پێکهاتبوون لە دوو پەیامنێر و سێ وێنەگر لە دهۆک لەکاتی ئەرکی رۆژنامەوانیدا لەلایەن ئاسایشی ئەو شارەوە دەستگیرکران و پاش هێشتنەوەیان بۆ ماوەی زیاتر لە كاتژمێرێك ئازادكران.

رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان دەڵێت، دەستگیركردنەكە جارێکی دیكە نیشانەی پرسیار لەسەر رەوشی رۆژنامەوانی دروستدەکات، چونکه بەپێی یاسای رۆژنامەگەری بەهیچ جۆرێک نابێت رۆژنامەنووس دەستگیربکرێت.

كەناڵەكە كەمپەینێكی بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی باكوور و رۆژئاوای كوردستان، تورکیا و سوریا لە شارەكەدا دەستپێكردووە و، لەوكاتەدا هێزەكەی ئاسایش هەڵیانكوتاوەتەسەریان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی هەرێم رایگەیاند، “هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە سەرجەم داهاتە ناوخۆییەکان رادەستی بەغداد بکات”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و…
زیاتر ببینە

گەلاوێژ كەی دەكەوێت و چ پەیوەندییەكی بە دابەزینی پلەكانی گەرماوە هەیە؟

دەركەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ هەر لە كۆنەوە لەناو كورددا بەهۆكاری فێنكبوونی كەشوهەوا دانراوە و شارەزایەكی كەشناسی-ش وردەكارییەكەی ئاشكرایدەكات. ئەستێرەی…
Total
0
Share