لۆگۆیەكی نوێ لە تاكسییەكان دەدرێت

سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، لۆگۆیەك لەو تاكسییانە دەدرێت كە لە سیتییەكان، مۆڵ و تێرمیناڵەكاندا كاردەكەن و دەشڵێت، “لۆگۆكە بێبەرامبەرە و لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان و خاوەنی تاكسییەكانە”.

ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئامادەكارییمان كردووە لە ساڵی نوێوە لۆگۆ لەو تاكسییانە دەدرێت كە لە سیتییەكان، مۆڵ و تێرمیناڵەكاندا كاردەكەن كە لۆگۆكە بێبەرامبەر بە شۆفێرانی تاكسی دەدرێت.

وتیشی، ” ئەگەر هەر حاڵەتێك رووبدات تاكسییەكە دەناسرێتەوە و تایبەتمەندییەك بە تاكسییەكان دەدات كە لەو شوێنە كاردەكەن و بە دیزانێكی تایبەت بۆیان دروستدەكرێت و دەدرێت لە جامی پێشەوەی تاكسییەكان و جگەلەوەش ئەو لۆگۆیە ئارەزوومەندایە و پەیوەندیی بە سنوورداركردنی كارەكانیانەوە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکان دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنیت، دوو بە کەس بە تۆمەتی دزینی پارچەئاسنەکانی تاوەرەکانی بازیان-رانیە دەستگیرکران. بەڕێوەبەرایەتیی گواستنەوەی کارەبای…
Total
0
Share