كاركردن لە رێگای مەرگ راگیرا

عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “بەهۆی تەرخاننەكردنی پارەوە كاركردن لە رێگای مەرگ، كەلار- دەربەندیخان بە تەواوی ڕاگیراوە.. ئەو بەڵێنەی پێَشتریش كە دەوترا هەفتانە 200 ملیۆن دینار بۆ ئەم رێگا تەرخاندەكرێت نەبراوەتە سەر.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكرد، كە كۆمپانیای جێبەجێكار دەڵێت، “پارەم بۆ خەرجنەكرێت ئامادەنیم كاربكەم و بڕی پێنج ملیار دینارم لای حكومەتە”.

ماوەی چەند ساڵێكە رێگای سەرەكیی دەربەندیخان- كەلار خراوەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، بەڵام حكومەتی هەرێم هەر جارە و بە بیانوویەك پارە بۆ ئەو رێگایە خەرجناكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: سەرۆکی یەکێتی کاردەکات بۆ گەڕانەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ڕایدەگەیەنیت، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کاردەکات بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان لایەنەکان…
Total
0
Share