شیروان شێروانی بێسەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە

سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان رایگەیاند، ماوەی چەندین رۆژە شیروان شێروانی بێسەروشوێنە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی زیندانیانی بادینان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ماوەی چەندین رۆژە لە زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر شیروان شێروانی بێسەروشوێنە، سەرەتا وامانزانی براوەتە زیندانی تاکەکەسی، بەڵام وا نەبوو لە ئێستادا چارەنووسی نادیارە”.

باسی لەوەش کرد،”زیندانییەکانی دیکە لە دۆخێکی خراپی دەروونیدان، شەڕی دەروونیان لەگەڵ دەکەن، بە تایبەت زیندانیانی شیلادزێ کە نزیکەی مانگ و نیوێکیان ماوە بۆ ئەوەی ماوەی سزاکەیان تەواو ببێت و ئازادبکرێن”.

ئاشکراشی کرد، “لەگەڵ هەوڵەکانمان بۆ گواستنەوەی زیندانیان بۆ چاکسازی سلێمانی، بەڵام بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر داواکارییەکە بەرزناکاتەوە، چونکە بە بڕیاری حیزب کاردەکات و گوێ بە یاسا نادات، هەرچەندە لە دەستەی مافی مرۆڤ سکاڵامان کردووە بۆ ئەو بابەتە، بەڵام هیچمان بۆ نەکراوە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: بارانبارین لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکاتەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و سەنتەری شارەکانیش دەگرێتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی…
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان: هیچ کوردێک لە بەلەمە نوقمبووەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا نییە

سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان رایگەیاند، لە رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیز هیچ هاوڵاتییەکی هەرێمی کوردستانی تێدانییە. بەکر عەلی…
Total
0
Share