لە ڕوداوێکدا بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر بریندار بوو و پۆلیسێکیش کوژرا

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ 2ی تشرینی دووەم لە ڕوبەڕوبونەوەی تۆمەتبارێکدا لە گەڕەکی عەدالەی شاری هەولێر بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر بریندار کراوە و پۆلیسێکیش کوژراوە.

بەپێی زانیارییەکان،کاتێک پۆلیس هەوڵیداوە تۆمەتبارێک دەستگیر بکات، بەڵام تۆمەتبارەکە تەقەی لێکردوون و عەقید – عیزەدین، بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر و چوار پۆلیسی دیکە برینداربوون و پۆلیسێکیش کوژراوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، گولە بەر پشتی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێر کەوتووە و تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، لە نەخۆشخانەی ئێمێرجینسیی هەولێر لە ژێر چاودێریی چڕدایە.

چەند کەسێکی ئاگادار لە ڕوداوەکە ئەوەیان ئاشکراکردووە کە ئەو پۆلیسەی کوژراوە کوڕی بەڕێوبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە، بەڵام ئەمە بە تەواوی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

 


 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە تەواودەبێت؟

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوو رۆژی داهاتوودا، پڕۆژەی نۆژەکردنەوەی تۆڕی کارەبای دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە، تەواودەبێت. بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share