ئاگرێك لە گاپیڵۆن زیان بە سنوورەكە و مەڕوماڵاتی گوندنشینان دەگەیەنێت

دیمەنێك لە ئاگرەكە

كەوتنەوەی ئاگرێكی گەورە لە سنووری ناحیەی گاپیڵۆن لەناوچوونی وڵاخ و مەڕوماڵاتی گوندنشینانی لێدەكەوێتەوە و زیانیش بە دارستان و پوش و پاوانی ناوچەكە دەگەیەنێت.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە بڵاویكردەوە، لە سنووری گوندی (باهیزاوا)ی سەر بە ناحیەی گاپیڵۆن، بەهۆکارێکی نادیار ئاگرێکی فراوان کەوتەوە، دوای ئەوەی مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی گاپیڵۆن گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە و بە هاوکاری و هەماهەنگی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ و ئاگرکوژێنەوەی قەزای ماوەت و چوارتا و دانیشوانی سنوورەکە، دوای هەوڵ و ماندوونێکی زۆر توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی دەشڵێت، زەرەر و زیانی ئاگرەکە مەزەندە دەکرێت بە سوتانی نزیکەی (80) دۆنم پوش و پاوان، هەروەها (10) سەر مانگای هاووڵاتیان لەناوچوون و (30) مانگای تریش بەهۆی ئاگرەکەوە سوتان و برینداربوون، جگە لە لەناوچوونی (1500) جوچکەی کێڵگەی پەلەوەر.

ئاشكراشیدەكات، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ئاگرکوژێنەوە توانیویانە ڕێگری بکەن لە سوتان و لەناوچوونی زیاتر لە (200) سەر مانگای هاووڵاتیان.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی داوای لە هاوڵاتییان كردووە، لەم وەرزەدا لە دەشت و کێوەکاندا بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و پاشماوەی ئاگر لەدوای خۆیان بەجێنەهێڵن.

بابەتی پێشتر

وەزیری ڕۆشنبیری داواكارییەكی لە وەزیری پەروەردە هەیە

بابەتی دواتر

پەیەدە وەڵامی دژەتیرۆری پارتی دەداتەوە: ڕاگەیەندراوەكەتان حەقیقەتی دامەزراوەكە نیشاندەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share