هیندستان: لە رۆژی ڤالانتایندا گا لە باوەش بگرن

حکومەتی هیندستان داوا دەکات هاوڵاتییانی واز لە نەریتە رۆژئاواییەکان بهێنن و بگەڕێنەوە سەر دابونەریتی باو و باپیرانیان و لە رۆژی ڤالانتایندا گا لە باوەش بگرن.

پێگەی گاردیانی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، “حکومەتی هیندستان رۆژی 14ی شوباتی وەک رۆژی لەباوەشگرتنی گا ناساندووە، کە ئەمە نەریتێکی کۆنی وڵاتەکەیە و لەو رۆژەدا پێویستە هاوڵاتییانی وڵاتەکە گا لەباوەش بگرن”.

حکومەتی هیندستان لەرێگەی ئەم هەنگاوەوە دەیەوێت هاوڵاتییانی لە یادکردنەوەی رۆژی ڤالانتاین دووربخاتەوە، چونکە بە وتەی خۆیان ئەوە نەریتێکی رۆژئاواییە و پێویستە هندییەکان لێی دووربکەونەوە.

بابەتی پێشتر

سەر پردی كۆبانێ بەستوویەتی و پێنج ئۆتۆمبێل پێكیاندادا

بابەتی دواتر

ئەمریكا مژدە دەداتە عێراق

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وشەی ‘ئەلوو’ لە چییەوە هاتووە؟

چەندین دەنگۆ و زانیاریی جۆراوجۆر لەبارەی وشەی “ئەلوو”ـەوە بڵاوبووەتەوە، کە لەگەڵ دەستپێکردنی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە دەوترێت، هەندێک پێیان وایە…
Total
0
Share