بەتەمەنترین پیاوی جیهان لە تەمەنی 112 ساڵیدا مرد

بۆب وایتن

بەتەمەنترین پیاوی جیهان، بەپێی کتێبی گینس بۆ تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تەمەنی 112 ساڵانیدا و بە هۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە بەریتانیا مرد.

خێزانەکەی هەواڵەکەیان بۆ ئاژانسی “AFP” پشتڕاستکردووەتەوە و بە ئاژانسەکەیان وتووە، “بۆب وایتن، کە مامۆستا و ئەندازیار بووبوو لە ناوچەی هامپشایەر، بەیانیی پێنجشەممە “بەئارامی” لە خەودا و لە ماڵەکەی خۆی مرد”.

لە دوای ئەوەی هەڵگری ژمارەی پێوانەیی پێشووتری بەتەمەنترین پیاوی جیهان، چیتێتسو واتانابی لە ژاپۆن مرد، وایتن لە مانگی شوباتی 2020، بووبە بەتەمەنترین پیاوی جیهان بەپێی کتێبی گینس.

وایتن لە 29ی ئازاری 1908 لە شاری یۆرکشایەر لە باکووری ئینگلاند لەدایک بووبوو. هەروەها تاوەکو کاتی مردنی [ئەمڕۆ]، 10 کوڕەزا و کچەزا و 25 کوڕەزازا و کچەزازای هەبوو.

بابەتی پێشتر

نامەی سەربازێکی بەریتانی دوای 80 ساڵ دەگاتە دەستی براکەی

بابەتی دواتر

گەڕانەوەی ئەبەدی لە زنجیرەی 'Dark'ی ئەڵمانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانیی چا-یە

  ڕۆژی جیهانیی چا، هەلێکە بۆ ئاهەنگگێڕان بەبۆنەی ئەو میراتە جیهانییە و سوودە تەندروستییەکانی و گرنگییە ئابورییەکانی، چا…
Total
0
Share