ڕەخنەیەکی زۆر لە ئاستی مێسی و نێیمار دروستبووە لە سێ بۆ چوار یاریی ڕابردووی یانەى پاریس سانجێرماندا.
هاندەران و ڕاگەیاندنەکان پێیانوایە ئەو دوو یاریزانە تاقەتی ڕاکردن و یاریکردن و بەرگریکردنیان نەماوە.
پێشیانوایە وەک پێویست بەرگریی لە درێسی پاریس ناکەن و یاریی دواى یارییش ئەنجامی تیپەکە خراپتر دەبێت.
پاریس شەوی ڕابردوو بە یانەى مارسیلیا دۆڕا و ماڵئاوایی لەجامی فەڕەنسا کرد.