بەفەرمی.. کۆنتی بووە ڕاهێنەری تۆتنهام

ئەنتۆنیۆ کۆنتی، ڕاهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی ئینتەر میلان بەفەرمیی بۆندی لەگەڵ یانەی تۆتنهام واژووکرد.

یانەی تۆتنهام هۆتسپێرزی ئینگلیزی بەفەرمیی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، تیایدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەنتۆنیۆ کۆنتی لە دوای نونو ئیسپیریتۆ سانتۆ وەک ڕاهێنەری یانەکە دەستبەکاردەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “خۆشحاڵین بە دامەزراندنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی وەک ڕاهێنەری تۆتنهام، گرێبەستەکەشی تاوەکو هاوینی 2023 بەردەوامی دەبێت، چانسی ئەوەش دەبێت بۆندەکەی بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ نوێبکرێتەوە”.

لەوبارەیەوە فابیۆ پاراتیچی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانە ئینگلیزییەکە ڕایگەیاندووە، “خۆشحاڵبووین، بەخێرهاتنی ئەنتۆنیۆ کۆنتی دەکەین، مێژووی ڕاهێنەرەکە ئاماژە بە پێگەکەی دەکات، بەوپێیەی ئەزموونێکی زۆری لە ئیتاڵیا و ئینگلتەرا بەدەستهێناوە”.

کۆنتی هاوینی ڕابردوو دەستی کێشایەوە لە پۆستی ڕاهێنانی ئینتەر میلان، ناوبراو لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا بێکارە و خەون بە ڕاهێنانی یانەیەکی خاوەن پڕۆژەوە دەبینێت.

بابەتی پێشتر

سێ فراكسیۆن و سەربەخۆكان بایكۆتی كۆبوونەوەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك فراكسیۆنەكان دەكەن

بابەتی دواتر

ستۆیچکۆڤ بۆ لاپۆرتا: دەتەوێت ئەفسانەیەکی دیکەش دەربکەیت؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share