ئەتلەتیکۆ دوای سیمیۆنی بەنیازی ڕاهێنەرێکی مەزنە

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەکاری کردووە بۆ ئەگەرەکانی وازهێنان، یاخود دوورخستنەوەی دیێگۆ سیمیۆنی.

بەپێی زانیاریی ڕۆژنامەنووسانی ئیسپانیا لە پرۆگرامی “ئیل شێرینگیتۆ”، خراپبوونی ئاست و ئەنجامەکانی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی ئیسپانیا، هەروەها شکستهێنانیان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ئیدارەی یانەی دووەمی مەدریدی ناچارکردووە بیر لە دوورخستنەوەی دیێگۆ سیمیۆنی ڕاهێنەر بکەنەوە.

بۆ ئەو مەبەستەش دانوستاندنیان لەگەڵ لێپرسراوی کارەکانی لویس ئێنریکی، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و پێشووی بەرشلۆنە دەستپێکردووە.

بەڕێوەبەرانی ئەتلەتی هەوڵدەدەن دوای چالاکییەکانی مۆندیال دانوستاندن لەگەڵ ئێنریکی چڕتر بکەنەوە، پلانیشیان ئەوەیە لە کۆتایی ئەم وەرزە، یاخود وەرزی دواتر گۆڕانکاری لە پێگەی ڕاهێنەردا بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کومان وه‌ڵامی لاپۆرتا ده‌داته‌وه‌: شتێک ڕوویداوه‌، زۆر قسه‌یکرد

ڕاهێنه‌ری هۆڵه‌ندیی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌، ڕۆناڵد کومان به‌توندی وه‌ڵامی دواین لێدوانه‌کانی خوان لاپۆرتای سه‌رۆکی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌یدایه‌وه‌ و دووباره‌ کێشه‌کانی…
Total
0
Share