لە كەركوك كچێكی باوكی خۆی بە چەقۆ برینداردەكات و بۆ چارەسەركردنی نەشتەرگەری بۆ دەكرێت.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە گەڕەكی (حەی شوهەدا)ی كەركوك بەهۆی کێشەیەكی کۆمەڵایەتییەوە کچێکی تەمەن 17ساڵان بەچەقۆ باوکی خۆی برینداركردووە.
وتیشی، “پاش بریندارکردنی، باوکی گەیەندرایە نەخۆشخانە و لەئێستادا لەژێر نەشتەرگەریدایە”.