سزا بۆ بەشێك لە چالاكوانانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەركرا

ئەنجومەنی باڵای دادوەی، رێكاری یاسایی بەرامبەر بەو چالاكوانانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەگرێتەبەر كە بابەتی نەشیاو بڵاودەكەنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە فائق زێدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، فەرمانیكرد رێكاری یاسایی بەرامبەر بە هەموو ئەو بەكارهێنەر و چالاكوانانەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كە بابەتی نەشیاو بڵاودەكەنەوە بگیرێتەبەر.

بەپێی فەرمانەكە، گەر ناوەڕۆكی هەر بابەتێكی سۆشیاڵ میدیا “بەدئاكارانە” بێت و زیان بە هاوڵاتییان بگەیەنێت و دژ بە داب و نەریتی باو و گشتی بێت، ئەوا خاوەنی بابەتەكە بەپێی ماددە و بڕگە یاساییەكان سزادەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەسەر ڤیدیۆی سەگەکانی فڕۆکەخانەی بەغداد روونکردنەوەی بڵاوکردەوە

بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆییەک لە سۆشیاڵ میدیا کە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد تۆمارکراوە و ژمارەیەکی بەرچاو ئاژەڵی سەگی بێلانە دەردەکەوێت…
Total
0
Share