وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دێتە هەولێر

بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بێتە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆببێتەوە.

دوای وەی دوێنێ سێشەممە دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكە كۆبووەوە، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بڕیارە ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم بكات.

لەو چوارچێوەیەدا پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی یەكەمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت و لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی لێبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی نەوتەوە جێبەجێدەکەن

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی نەوتەوە جێبەجێدەکەن و بڕی هەناردەی نەوتی…
زیاتر ببینە

هەرێم كەمال ئاغا: ئێستا قۆناغێكی جیاواز هاتووەتە پێشەوە و پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی بۆ ئامادەبكات

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئێستا قۆناغێكی جیاواز هاتووەتە پێشەوە و پێویستە حكومەتی هەرێم خۆی…
Total
0
Share