(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە بردنەوە لە سالێرنیتانا سێ پلە جوڵەی کرد

ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه‌، یارییه‌کی هه‌فته‌ی (21)ی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا ئه‌نجامدرا، یانه‌ی یوڤانتۆس بردنه‌وه‌یه‌کی گەورەی به‌رامبه‌ر سالێرنیتانا تۆمارکرد.

یانەی سالێرنیتانا له‌ یاریگای “ئاریکی” میوانداریی یوڤانتۆسی سزادراوی کرد، “خانمە پیرەکە” توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یارییه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی کۆتایی پێبهێنێت.

گۆڵه‌کانی “بیانکۆنێری” له‌ خوله‌کەکانی 26، 45، 47 له‌لایه‌ن دوشان ڤلاهۆڤیچ (دوو گۆڵ)، فیلیپ کۆستیچەوە‌ تۆمارکران.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌، یانه‌ی یوڤانتۆس ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ (26) و لە پلەی (13)ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی ئیتاڵیا-وە بۆ پلەی دەیەم سەرکەوت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی سالێرنیتانا به‌ (21) خاڵه‌وه‌ چووە‌ پله‌ی (16)‌.

بابەتی پێشتر

سودانی چەند بەڵێنێكی دیكە بە هاوڵاتییان دەدات

بابەتی دواتر

خالید ماملێ كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

دوای ئەوەی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە كە ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی…
Total
0
Share