ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە

دوای ئەوەی تین هاگی ڕاهێنەری مانچستەر یونایتد دوپاتیكردەوە كە ڕۆناڵدۆ بۆ فرۆشتن نییە، ئیدارەی یانەكە هەوڵەكانی بۆ هێشتنەوەی یاریزانە پورتوگالییەكە دەستپێكرد.

لەدواین چاوپێكەوتنیدا تین هاگ دوپاتیكردەوە كە ئەو دەیەوێت كار لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بكات و ناشیەوێت بڕوات.

ئەو قسانەی تین هاگ بەس بوو بۆ ئەوەی ئیدارەی مانچستەر بجوڵێنێت لە پێناو هێشتنەوەی ڕۆناڵدۆدا.

ڕۆناڵدۆی پورتوگالی دەیەوێت لە چامپیۆنز لیگ دانەبڕێت و پەیوەندی بە یەكێك لەو یانانەوە بكات كە ڕكابەری ناسناوەكە دەكەن.

ڕیچارد ئارنۆڵد چەند جارێك پەیوەندی بە ڕۆناڵدۆوە كردووە و باسی گرنگی پلانەكانی تین هاگی كردووە تا یاریزانەكە ڕازیی بكات پەشیمان ببێتەوە.

ڕۆناڵدۆ تا ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی مانچستەر یونایتد و بڕیاریداوە تا پەیوەندی بە یانەیەكی نوێوە نەكات، هیچ نەڵێت.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چوارەم گرێبەست ڕەوانەی بایرن میونشن دەكات

بابەتی دواتر

پلەكانی گەرما كەمێك بەرزدەبنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share