تیڤێز وازهێنانی ڕاگەیاند: پاڵپشتی یەکەمم لەدەستدا

کارلۆس تیڤێز دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بوکا جونیۆرز، لە ناوەڕاستی ساڵی ڕابردووەوە هیچ یارییەکی فەرمی نەکردووە و دواجار وازهێنانی ڕاگەیاند.

ئەستێرە ئەرجەنتینییە تەمەن 38 ساڵەکە قسەی بۆ بەرنامەی “ئەنیمالیس سوێلتۆس” کردووە و ڕایگەیاندووە، “وازم هێناوە، لەوە دڵنیا بن، ئۆفەرێکی زۆرم پێگەشت، بەڵام وەک یاریزانێک هەموو شتێکم پێشکەش کرد و ئەمە کۆتاییە.”

لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، “دوای کۆچی دوایی باوکم دۆخەکە سەخت بوو، ڕۆژێک لە خەو هەستام و بە هاوسەرەکەمم وت، نامەوێت جارێکی دیکە یاری بکەمەوە، ڕاستەوخۆ تەلەفۆنم بۆ ئادریان کرد کە بریکارم بوو و پێم وت، گوێ بگرە، جارێکی تر یاری ناکەمەوە، وازهێنان ڕادەگەیەنم.”

تێڤێز دەڵێت، “وازم هێنا، چونکە هاندەری ژمارە یەکم لەدەستدا، تەمەنم هەشت ساڵ بوو و باوکم یەکەم کەس بوو کە هات بۆ چاودێریکردنم.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، هیچ کەسێکی دیکە وەک باوکی نابێتە پاڵپێوەنەر بۆی، بۆیە وازهێنانی بە تاکە چارەسەر زانیوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) پۆرتوگال به‌ دوو گۆڵی فێرناندێز قۆناغی (16)ی مسۆگه‌رکرد

ئه‌مشه‌و دووشه‌ممه‌‌، گه‌ڕی دووه‌می قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی جیهانی 2022 له‌ قه‌ته‌ر به‌رده‌وامی هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال بردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر ئورۆگوای…
Total
0
Share