دوای ئۆبامیانگ، کارڤاخال لە باندێکی دزیکردن ڕزگاری بوو

پۆلیسی شاری مەدرید لێکۆڵینەوەی لە دۆسییەی دزیکردن لە ماڵی دانی کارڤاخالی یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستپێکردووە.

دوای ئەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگی هێرشبەری یانەی بەرشلۆنە دزی لە ماڵەکەی کرا و لەلایەن چەند کەسێکەوە ئازاری جەستەیی درا، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد، کە ماڵی دانی کارڤاخال لە ناوچەی “بوادیلا دێل مۆنتی” لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە هەمانشێوە هەوڵی تاڵانکردنی دراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دزەکان داری بە ئاسن ڕوپۆشکراویان پێبووە و هەوڵیانداوە دەرگای ماڵی یاریزانەکە بشکێنن، بەڵام ئامێرەکانی ئاگادارکردنەوە لێیانداوە و بەهۆی دروستبوونی دەنگە دەنگەوە ناچاربوون ماڵەکە چۆڵ بکەن.

پۆلیسی مەدرید بەڵگەی ڤیدیۆیی لەبەردەستدایە، لێکۆڵینەوەیان لە دۆسییەکە دەستپێکردووە، میدیاکانیش بە سەرسامییەوە لەوە دەڕوانن کە بابەتی دزیکردن و هەڕەشە لە ماڵی یاریزانان زیادی کردووە.

بابەتی پێشتر

لە قەڵادزێ کەسێک دەستگیرکرا وێنەی کچێکی بڵاوکردووەتەوە و پارەی لێوەرگرتووە

بابەتی دواتر

جۆشوا دەگەڕێتەوە و گەورەکان یاری لەگەڵدا ناکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share