سودانی چەند بەڵێنێكی دیكە بە هاوڵاتییان دەدات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەبێت پارەکانی عێراق کە لە پێش پڕۆسە و دوای پڕۆسەی ئازادیی عێراق براونەتە دەرەوە بهێندرێنەوە و بخرێنە خزمەتی هاوڵاتییانەوە و دەشڵێت، “دەستبەرداری هەڵمەتی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەكان نابین”.

راشیگەیاند، وەكو حكومەت بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و خزمەتگوزاریی بۆ هاوڵاتییان دابیندەكەین و لە سەرجەم شارەكاندا سوپامان بردووەتە دەرەوە.

ئاشكراشیكرد، بەپێی بەرنامەی حكومەت بایەخمان بە ژێرخانی ئابوریی وڵات داوە.

بابەتی پێشتر

نرخی ماددە خۆراكییەكان دادەبەزێت

بابەتی دواتر

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بە بردنەوە لە سالێرنیتانا سێ پلە جوڵەی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share